ماڵپه‌ڕی بازرگانی و بازاڕكردنی كوردستان

کوردستان Business Directory
  • English
  • Kurdish
  • Arabic

beforeNodeInfo

afterNodeInfo

beforeNodeBody

لە دوای کرانەوەی کوردستان بەڕووی ناوچەکەو جیهاندا و ئەو پەرەسەندنە گەورەیەی کە لە بواری بازرگانی و پیشەگەریدا کوردستان بە خۆیەوە بینی کە هاوکات بوو لەگەڵ گەشەسەندن و زیادبوونی ڕێژەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە کوردستاندا ؛ پێویستی بوونی ماڵپەڕێکی بازرگانی و بازاڕکردن و ڕێبەری پیشەگەری سەری هەڵدا.

کۆمپانیاکەمان (كۆمپانیای ئاڤۆن بۆ بانگەشەی ئەلکترۆنی) بە هاوکاری و سەرپەرشتی کەسانی شارەزا و خاوەن ئەزموون لەبواری پیشەگەری ئەلکترۆنیدا ماڵپەڕی شاربووکی دامەزراند. شاربووك یەکەم و گەورەترین ماڵپەڕی بازرگانی ، ڕێبەری پیشەیی ، بازاڕکردن و ڕێبەری گەشت و گوزاری کوردی یە.

لە ئێستادا ئینتەرنێت چۆتە هەموو ماڵێکەوە لە کوردستان ، ئینتەرنێتی وایەرلێسی خۆڕایی لە زۆرێك لە شوێنە گشتیەکان هەیە ؛ هەربۆیە باشترین و ئاسانترین و هەرزانترین ڕێگا بۆ ڕێکلام کردن بۆ پیشە و بازرگانی یەکەت دروستکردنی ئۆفیسی ئەلکترۆنیە بۆ پیشاندانی کاڵا و خزمەتگوزاریەکانت بە وێنە و زانیاری تەواوەوە لە ماڵپەڕێکدا کە زۆرترین ژمارەی سەردانی هەبێت.

شاربووك ئەم بەشانە لە خۆ دەگرێت:

  1.  بۆ هەموو دامەزراوە بازرگانیەکان و پیشەوەران و خاوەن کارامەییە تایبەتەکان ؛ کە لێرەوە بانگەشە بۆ کاڵا و خزمەتگوزاریەکانیان و ئۆفەرە تایبەتەکانیان دەکەن لە کەمترین کاتدا و بە ئاسانترین شێوە  بە جۆرێك کە هەموو کاتێك توانای نوێکردنەوەیان هەبێت لەلایەن خۆیانەوە.
  2.  
  3. ناوەندی کار : بریتیە لە پلاتفۆرمێك بۆ بانگەواز بۆ هەلی کارەکان و بڵاوکردنەوەی سیڤی و پرۆفایلی ئەو کەسانەی کە بۆ کار دەگەڕێن. لەم بەشەدا پیشەگەر بەشداربووەکانی شاربووك بە ئاسانی ئەتوانن هەلی کارەکانیان لە کەمتر لە ٥ دەقیقەدا و بە چەند کلیکێك بڵاو بکەنەوە. هەروەها هەروەها ئەو کەسانەی کە بەدوای کاردا دەگەڕێن ( لەهەر پلەو ئاستێكدا بن) ئەتوانن زۆر بەئاسانی سیڤی خۆیان دروستبکەن. شاربووك فۆرمی سیڤی ئەلکترۆنی دەخاتە بەردەم کەسەکە بۆ پڕکردنەوە کە سەرجەم زانیاریە پێویستەکانی سیڤییەکی باش و سەرنجڕاکێشی تێدایە.

تایبەتمەندیەکانی بەشی ناوەندی کار:

  • -دانانی هەلی کار لە کەمترین کاتدا و بەئاسانترین شێوە.
  • -توانای گۆڕانکاری لە هەلی کاردا لەوانە ( دەستکاری ناوەڕۆك ، داخستی هەلی کار، درێژکردنەوەی ماوەی هەلی کار...هتد).
  • -توانای پێشکەشکردنی ڕاستەوخۆ بۆ هەلی کار لەلایەن ئەو کەسانەوە کە بۆ کار ئەگەڕێن و لەشاربووكدا پرۆفایلیان هەیە.
  • -توانای بینینی پێشکەشکردنەکان بۆ هەلی کارەکەت ، قبوڵکردن یان ڕەتکردنەوەیان تەنها بە یەك کلیك ، یان ڕاستەوخۆ ناردنی نامە بۆیان لە هەمان پەڕەی هەلی کارەکەتدا.
  • -توانای گۆڕانکاری لە سیڤیەکەتدا لە هەموو کاتێکدا.

بەشی ڕێکلامی بازرگانی: 

لەم بەشەدا خاوەن پیشەکان ئەتوانن بە چەند کلیكێك و بە ئاسانترین شێوە ڕێکلام بۆ پیشەکانیان دابنێن، ڕێکلامە نوێکان ڕاستەوخۆ لە پەڕەی سەرەکی ماڵپەڕی شاربووك دەردەکەون سەرجەم میوانەکانی ماڵپەڕ ئەیبینن.

  1. ڕێبەری گەشت و گوزار: بۆ هەموو شوێنە گەشتیاریە گشتی و تایبەتەکان بەهەموو وێنەو زانیاری و ئەدرەسێکی تەواوەوە.
  2. فۆرومی گفتوگۆ: بۆ بانگەشەکردن بۆ بیرۆکە نوێکان لە بواری بازرگانی و پیشەگەریدا وە هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر مامەڵە گرنگ و گرانبەهاکان لە نێوان بازرگاناندا لەپێناو دۆزینەوەی هاوبەشی گونجاو و سازدانی مامەڵەی دروست و زانستیانە بۆ ئەو بیرۆکانەی کە هەلی سەرکەوتنیان زۆرترە.
  3. هەلی کار: لێرەدا دەتوانیت هەلی کارەکانت بەخۆڕایی بەیان بکەی ، جگە لە شاربووك بانگەشەکان لە ماڵپەڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك و لە پەیجی تایبەت بە شاربووك بڵاودەکرێتەوە بەمەش زیاترین هەلت دەبێت بۆ دۆزینەوەی کەسێکی تەواو گونجاو بۆ کارەکەت.
  4. بازاڕکردن: بەشی تایبەت تەرخانکراوە لەشاربووکدا بۆ بازاڕکردن و ساخکردنەوە، شاربووك پلانی زێڕینی هەیە بۆ  دەستەبەرکردنی سیستمی کڕین و فرۆشتن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بە هاوکاری لەگەڵ بانکە بەناوبانگەکاندا.
  5. هەڵبژاردە: بۆ ئاگاداربوون لە هەواڵە ئابووریە گرنگەکان و هەڵچوون و داچوون لە بازاڕە جیهانیەکاندا.

 

شاربووك باشترین یارمەتیدەرە بۆ هەموو جۆرەکانی بازرگانی و پیشەگەری لەبەرئەوەی جیاوازە لە ڕێبەرێکی چاپکراوی نەگۆڕ کە توانای دەستکاری کردنی ئەستەم بێت ، شاربووك توانای گەورە دەداتە بەشداربووان بۆ دەستکاریکردن و نوێکردنەوەی پڕۆفایلەکانیان لە هەمووکات و بارێکدا  و بە تایبەت لەم دۆخەی ئێستای کوردستاندا کە ڕۆژ دوای ڕۆژ کاڵا و خزمەتگوزاری تازە دێتە ووڵاتەوە.

کەواتە با سود لە بەهرەو خێر و بێرەکانی تەکنۆلۆجیا وەربگرین بۆ زیاتر پێشخستنی کوردستانی خۆشەویست وەك هەموو وڵاتانی جیهان. شاربووك (پەڕاوی شار) ماڵێکی گەورە و فراوانە بۆ ئێوە و ڕێبەرێکی زۆر گرنگیشە بۆ ئەو بیانی و گەشتیارانەی بە هۆی جیاواز دێنە کورستان ئەوەش بەهۆی بەردەست بوونی ماڵپەڕەکە بە هەرسێ زمانی (ئینگلیزی و کوردی و عەرەبی).

شاربووك ئاسانترین ڕێگا دابین دەکات بۆ بەکارهێنەران بۆ گەیشتن بە هەموو بازاڕ و شوێنە بازرگانی و پیشەیی و گەشت و گوزاریەکان؛ لێرە و ئەو کاڵا یان خزمەتگوزاریەت بەدەست دەکەوێت کە بۆی دەگەڕێیت ، لە پارچەیەك مۆبیلیاتەوە تا مۆدێلێکی دیاریکراوی ئۆتۆمۆبێل (بە نرخ و وێنەو مواسەفات و زانیاری تەواوەوە). لێرە بەدواوە پێویست ناکات شوێن بە شوێن بگەڕێیت بۆ کڕینی کاڵایەکی تایبەت ، بۆ دۆزینەوەی ئوتێلێکی گونجاو بۆ دۆزینەوەی نۆڕینگەی پزیشکێك ....هتد شاربووك کتێبێکی ئەلکترۆنی پڕ زانیاری یە.

سەبارەت بە بەشداربووان ، جگە لەوەی شاربووك لە هەموو جۆرێک لە میدیای بینراو و بیستراو و خوێنراودا بانگەشەی بۆ دەکرێت کە پێشبینی دەکرێت دەیان هەزار بەکارهێنەر بۆ ماڵپەڕەکە بێنێت، بەشداربوون زۆر لەوە زیاتریان دەستدەکەوێت کە کە وەك کرێی بەشداربوون دەیدەن، بە هۆی ئەو ژمارە زۆرە بەکارهێنەرەی کاڵا و خزمەتگوزاریەکانی لە پرۆفایلەکەیدا دەبینن بەبەردەوامی.

زیاتر لەوەش، شاربووك پێگەی وەرگرتووە لە ماڵپەڕی گۆگڵ کە گەورەترین ماڵپەڕی گەڕانە لە جیهاندا، بەمەش گۆگڵ بەبەردەوامی گرنگترین و بەسودترین ڕێکلام و خزمەتگوزاری جیهانی نوێ دەهێنێتە ماڵپەڕی شاربووکە لە ڕووبەرێکدا لە پەڕەی سەرەکی کە تایبەتکراوە بۆ ئەو مەبەستە ، هەروەها ئەو کەسانەی کەلە گۆگڵدا دەگەڕێن بە نوسینی هەر ووشەیەك کە تایبەت بێت بە بازرگانی و پیشەگەری و گەشت و گوزار لە کوردستاندا لە شوێنی گەڕاندا گۆگڵ پێشنیاری ماڵپەڕی شاربووکیان دەداتێ وەك ئەنجامی سەرەکی گەڕان.

 

 

پلانەکانی داهاتووی شاربووك:

  1. گەشەپێدان و فراوانترکردنی ماڵپەڕەکە لە پێناو دابینکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ بەشداربووان بەجۆرێك بتوانن پرۆفایلەکانیان بەشێوازێک ڕێك بخەن کە بگونجێت لەگەڵ پیشەکانیاندا.
  2. دەستەبەرکردنی سیستەمی کڕین و فرۆشتن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بە هاوکاری لەگەڵ بانکە بەناوبانگەکاندا.

 

 

[Modified by ExampleBehavior]

afterNodeBody

beforeNodeMoreInfo

afterNodeMoreInfo

شاربووك

گەورەترین ماڵپەڕی کار و بازرگانی و بازاڕکردنی کوردستان

ماڵێك بۆ باشترینەکان