ماڵپه‌ڕی بازرگانی و بازاڕكردنی كوردستان

کوردستان Business Directory
  • English
  • Kurdish
  • Arabic
 » گۆڤاری شارنامه‌ » كه‌لتوری » دیلانی نه‌مر باشتر بناسه‌...
Ads Area Here
Culture
دیلانی نه‌مر باشتر بناسه‌...
Sep - 23 - 2016Author - Sharbook
Gallery Image

محەممەد ساڵح دیلان (١٩٢٧ - ١٩٩٠)، کوڕی‌ مەلا ئەحمەدی‌ کوڕی‌ مەلا ساڵحی‌ کوڕی‌ مەلا قادرە. ساڵی‌ ١٩٢٧ لە گەڕەکی‌ گۆیژەی شاری‌ سلێمانی‌ لەدایکبووە. سەرەتاکانی قۆناغی خویندنی لە ‌مزگەوتی‌ بابەعەلی‌ بەسەر بردووە و دواتریش لە ‌قوتابخانەی‌ خالدییە قۆناغی‌ سەرەتایی‌ بڕیوەو درێژەی بە خوێندن داوە و تا پۆلی سێی‌ ناوەندی‌ خوێندووە.دواتریش لە ساڵی ساڵی‌ ١٩٤٧ لە ‌فەرمانگەی‌ تووتن دامەزراوە و وەک فەرمانبەرێکی ئاسایی ڕۆژانی تەمەنی بەڕێکردووە و سەرقاڵی پەیداکردنی بژێوی ژیانی بووە.

ژیان:
دیلانی شاعیر لە تەمەنیکی زووی لاوێتیدا ئارەزووی نوسینی شیعر و مەقام بێژی لا دروست بووە و لە ‌تەمەنی‌ بیست‌ و یەک ساڵیدا شیعری‌ بڵاوکردۆتەوەو جێدەستی خۆی لە ئەدەبیاتی کوردیدا بەجێهێشتووە. لە ‌دوای‌ گۆران ی شاعیر بەسەرتۆپی‌ نەوەیەکی‌ نوێی شیعری کوردی‌ لەقەڵەمدەدرێت. دیلانی شاعیر هەر لە لاوێتییەوە خۆی و بەرھەمە ئەدەبیەکانی تەرخانکرد بۆ خزمەتکردنی‌ کێشەی‌ گەلەکەی‌ و دژایەتیکردنی ‌کۆنەپەرستان‌ و بەکرێگیراوان. لە ‌ساڵی‌ ١٩٤٨ تا ١٩٦٦ نۆ جار زیندانی‌ کراوە و گەلێک‌ جاریش دوورخراوەتەوەو تووشی‌ ئازارو ئەشکەنجەدان‌و نانبڕین بووە.

هەستی نەتەوایەتی:
شیعرە نیشتمانییەکانی‌ دیلان رۆڵێکی‌ گەورەیان گێڕا لە ‌بەرزکردنەوەی‌ ئاستی‌ هوشیاری‌ تاکی کورد و هاندەرێکی سەرەکی بوون بۆ بەگژداچوونەوەی دوژمنە داگیرکەرە یەک لە دوای یەکەکانی ئەو سەردەمە کە وەک مۆتەکەیەک باڵیان بە سەر وڵاتەکەیدا گرتبوو.دیلان نمونەی شاعیریکی چەوساوە و تێکۆشەرێکی بێ وچانی نەتەوەکەی بوو ، هەر ئەوەش بوو بووە هۆی ئەوەی دیلان وەک مەشخەڵێکی درەوشاوەی سەر ڕێبازی کوردایەتی لە قەڵەم بدرێ و ناوی لە تەک شاعیرە هەرە باڵاکانی کوردا بهێنرێت.ئەم رۆشنبیرە گەورەیە ساڵی‌ ١٩٥٤ بەبێ‌ مۆڵەتی‌ دەوڵەت بەشداریدەکات لە ‌کۆنگرەی‌ ئاشتی‌ و ھاوکاری‌ گەلان-دا کە لە ‌شاری‌ (ڤییەننا)ی‌ پایتەختی‌ نەمسا ساز کرا، لەسەر ئەم بەشداریکردنە کە گەڕایەوە رەوانەی‌ زیندان کرا و بۆ ماوەیک دەستبەسەر کرا.

مەقام:
دیلان جگە لەوەی‌ کە شاعیرێکی‌ گەورەو تێکۆشەرێکی‌ خاوەن ھەڵوێست بوو، دەنگخۆشێکی‌ کەموێنەو ئاوازدانەرێکی‌ دەگمەنیش بوو ، کە هەمیشە جۆش و خرۆشێکی بێ وینەی لای گوێگرانی دروست دەکرد و شیعرەکانی پی زیندووە دەکردەوە .گۆرانیی‌ و مقامە‌ بەسۆزەکانی‌ دیلان کە شیعری‌ زوربەیان نووسینی‌ خۆیەتی‌ و تا ئێستاش ھەر زیندوون و لە زۆربەی زۆری بۆنە نەتەوایەکاندا بەر گوێ دەکەون. هەندێک لە دیارترین کارەکانی دیلان-ی‌ شاعیر‌ و ‌هونەر‌مەند بریتین لە (مامە کوڕنوو)، (ئەی‌ نازەنین)،( شێخ مەحمودی‌ زیندوو) و چەندینی تریش لە بەرهەمی ناوازە و کەم وێنە.

ژیری دیلانی مەقام زان و جوان ناسی تەبیعەت هەمیشە هۆکارێک بووە بۆ پۆشینی ھۆنراوەکانی بە پەردەیەکی تەنکی ڕۆمانسیەت و تێکەڵەیەک لە جوانیەکانی سروشت و نیشتمان ، بۆ زێدە بەدەرخستنی ناسکی و جوانی شیعرەکانی. بێجگە لە بەهرەی چرین و جوان ناسی ، بە ڕوونی فەلسەفە زانی و خواستی قوڵبوونەوەی ئەدەبی لە شیعرەکانیدا بەدی دەکەون و ئاماژەیەکی روونن بۆ بە گرێدانەوەی ناوەرۆکی شیعرەکانی بە مانایەکی قوڵی فەلسەفییەوە.دیلان خەباتگێڕێکی دڵسۆزی میللەتەکەی و دەنگێکی ڕەسەن و ناسکی ھۆنراوەی نوێی کوردی بوو، شاعیرێکی نوێکاری ڕێبازی ڕیالیزمی نوێ بوو لە وێژەیی کوردیدا.

ئەگەر بەوردی سەرجەم دیوانی ھۆنراوە ناسکەکانی بخوێنیەوە، کە لە ساڵی ١٩٨٧دا بە ھەوڵ و کۆشش و لێکۆڵینەوە و پێشەکی مامۆستا عەبدوڵڵا ئاگرین چاپکراوە، ھەست دەکەین لەباسی ناسکانەی سروشتی نیشتمانەکەی ئەوەندە بەجوانی و ناسکی و ڕازاوەیی دەربڕیوە، مەگەر ھەر مەولەوی مامۆستای و "گۆران"ی شاعیر سروشت و جوانی دەستەڵاتیان بەسەردا شکابێ.شاعیرێکی یەکجار بەتوانا بووە و زۆر لە سەر‌خۆ چووەتە نێو ئەو جیھانە ئەفساوناوییە و بەرھەمی جوان و پتەوی لە ھۆنراوەی ناسک و ناوەڕۆک قووڵی پێشکەش کردووین و سەرنجی ھۆنراوە دۆست و ڕەخنەگرانی ڕاکێشاوە لەبواری ھۆنراوەی نەتەوەیی و نیشتمانیشدا خانی و حاجی قادرێکی سەردەمە، بە تەکنیکێکی نوێ دەربڕینی ناسکی واتا قووڵی خوڵقاندووە و دڵسۆزیی خۆی بۆ خاک و نەتەوەکەی دەربڕیوە، ھەروەک لە ھۆنراوەیەکیدا بەناوی ڕەز ئەمەی کردووە و گوتوویەتی:

ئای کێ بێ بانگ و ھاوار و پەیام
بگەیەنێتە گوێی گۆڕەکەی (خەیام)
بڵێ ھەی سەرشێت کوشتەی گڕی تەڕ
گەر تێتا ماوە یەک تۆز نرخ و فەڕ

تۆ لەسەر باکەی شووشەکەی شکان
لەگەڵ‌ خودادا کردت بە زۆران!
ھەڵسە بەرەو ئەم ناوە ھەڵتووتێ
نەک شووشە شکا وا ڕەز ئەسووتێ!

شاعیر ئەم ھۆنراوەیەی کاتێک داناوە، کە ڕژێمی بەعس ڕەزی مێو و ھەموو جۆرە دارێکی بەردار و بێ بەریان دەسووتاند و خەڵکەکەیان ئەنفال دەکرد.

دیلان لە ھۆنراوەی باسیشدا، شاعیرێکی مەزنی سروشت و جوانییەو وەک وێنە کێشێکی ھونەرمەند ڕوودەکاتە دیمەنی جوانی گوڵزاری ڕازاوەی نیشتمانەکەی تاکو تابلۆی نایابیان بە ھۆنراوەی ناسک بکێشێ و ھۆنراوەی بە ھێز و پێزمان پێشکەش بکات.

باسەرنجێک بدەینە ئەم چەند دێرە ھۆنراو‌ەیەی تاکو بزانین چۆن وێنەی ھۆنراوەی جوانی بۆ کێشاوین و با لە ھۆنراوەیەکی بە ناوی "سروودی وڵات" ورد بینەوە کە دەڵێ:

ساڵ پایزە، گەرمەی گەڵا ڕێزانە،
ڕێز بارانە، شێوەی ساڵی جارانه!
گەڵای ڕژاوی دار مازووی چیای بەرز
ملوانکەکەی ئەئاڵانە ملی وەرز
ڕووباری شین، سوور ھەڵگەڕاو بەلافاو
جارێ بێ دەنگ، جارێ بەھاژەو بەتاو

سەیری کەن دیلان چۆن باسی پایزە و گەڵاڕێزان دەکات و دیمەنی ئەو گەڵا زەردە وەریوانە چەند بەجوانی دەکێشێ و دەیکات بە دیمەنی زێڕباران، ئەمەش خوڵقاندنی جوانی ھۆنراوە لەشتی کەم بایەخی وەک گەڵای وەریوی کاتی گەڵاڕێزان ئینجا شاعیر باسی ئەو گەڵا ڕژاوان دەکات و دەیانکاتە ملوانکە و لە دێڕی دوایشدا باسی ڕووباری شینی سوور ھەڵگەڕاو بەلافاو دەکات، کە جارێ بێ دەنگە و جارێکیش بەتاو دەڕوات و ھاژەی دێت.

دیلان لە ھۆنراوەی ئەفسانەیی چ خۆماڵی بێ چ بیانی زۆر سەرکەوتووە و ئەفسانەی بیانی بە ئەفسانەی بیانی بە ئەفسانەی کوردی بەستۆتەوە و گوتوویەتی:

کە پزیشکی خوێنی زەردی (نێرۆن) پژا
کە چەرمەکەی قرچ ھەڵگەرا لە دەم کەژا
بەشیرینی ھەچ گوڵێ دەم دەکاتەوە
لەم وڵاتە ... (فەرھاد)مان بیر دەکاتەوە

شاعیر ئەفسانەی ڕووداوەکانی "نێرۆن"ی ئیمپڕاتۆری "ڕۆمان" تێکەڵ بە ئەفسانەکەی "شیرین و فەرھاد"ی کوردی دەکات و بەجوانی لە کارەکەی سەردەکەوێت.

کۆچی دوایی:
شاعیری نوێکاری کورد و مەقامزانی محەمەد ساڵح دیلان لە ١٩٩٠.١٠.٢٨ دا لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە وێژە و لە ھونەر و کورد و کوردستان کرد و ناو و خزمەتگوزاریی بۆ میللەتەکەی تا ھەتایە بەنەمریی مانەوە.

لە فەیسبوكەوە
Bobby 14 May, 2017
ghost young children rather of acquiring your own? Wait a minute! Hear me out. Ghost young children do not try to eat and they use the exact same translucent or clear clothing day after day. So basically, there would be no x02;e2penses≵ in getting ghost children. Heck…you could have as many as you wanted! ***Also…no diaper changing!!!
Kristabelle 15 May, 2017
Wow! Great to find a post knckiong my socks off!
Adiana 16 May, 2017
Lyndall 16 May, 2017
Honeysuckle 16 May, 2017
Foge 16 May, 2017
Dany 16 May, 2017
Jayan 16 May, 2017
Keshawn 16 May, 2017
Bison 17 May, 2017
Jaelyn 20 May, 2017
Cordelia 20 May, 2017
Ireland 21 May, 2017
Sagar 21 May, 2017
Helene 22 May, 2017
Berlynn 22 May, 2017
Lexine 22 May, 2017
Giggles 22 May, 2017
Keshawn 24 May, 2017
Jady 25 May, 2017
Voncile 25 May, 2017
Jennylee 25 May, 2017
Prue 25 May, 2017
Greta 26 May, 2017
Karess 27 May, 2017
Torie 27 May, 2017
Alexandra 28 May, 2017
Keys 28 May, 2017
Lorena 28 May, 2017
Kalea 29 May, 2017
Estella 29 May, 2017
Karsen 29 May, 2017
Deacon 29 May, 2017
Jenny 30 May, 2017
Maralynn 30 May, 2017
Matilda 01 Jun, 2017
Tuesday 01 Jun, 2017
Dolley 01 Jun, 2017
Keesha 01 Jun, 2017
Kamberley 02 Jun, 2017
Makaila 06 Jun, 2017
Doughboy 13 Jun, 2017
River 15 Jun, 2017
Darence 15 Jun, 2017
Brenley 16 Jun, 2017
Nevaeh 17 Jun, 2017
Rocky 20 Jun, 2017
Margery 20 Jun, 2017
Alexavia 20 Jun, 2017
Estella 21 Jun, 2017
Millie 21 Jun, 2017
Tailynn 23 Jun, 2017
Kaylee 26 Jun, 2017
Emmly 28 Jun, 2017
Danyon 29 Jun, 2017
Chiana 29 Jun, 2017
Lexus 29 Jun, 2017
Retta 29 Jun, 2017
Diandra 29 Jun, 2017
Keiwan 05 Jul, 2017
Mahala 05 Jul, 2017
Tuesday 07 Jul, 2017
Lorren 09 Jul, 2017
Bones 10 Jul, 2017
Jaylene 10 Jul, 2017
Makailah 11 Jul, 2017
Jayne 11 Jul, 2017
Honney 13 Jul, 2017
Millie 13 Jul, 2017
Namari 13 Jul, 2017
Fats 14 Jul, 2017
Liliam 14 Jul, 2017
Keyaan 20 Jul, 2017
Candie 21 Jul, 2017
Brandywine 21 Jul, 2017
Minnie 24 Jul, 2017
Marlien 24 Jul, 2017
Christy 25 Jul, 2017
Latricia 25 Jul, 2017
Lovie 25 Jul, 2017
Jacklynn 25 Jul, 2017
Makailah 26 Jul, 2017
Magda 28 Jul, 2017
Sukey 29 Jul, 2017
BertieorBirdie 03 Aug, 2017
Jaylin 04 Aug, 2017
Lyndall 04 Aug, 2017
Cassandra 06 Aug, 2017
Zariel 06 Aug, 2017
Krystalyn 06 Aug, 2017
Tisha 07 Aug, 2017
Lettice 12 Aug, 2017
Jeana 14 Aug, 2017
Nettie 14 Aug, 2017
Chuckles 15 Aug, 2017
Navid 16 Aug, 2017
Lizabeth 19 Aug, 2017
Maralynn 20 Aug, 2017
Christy 21 Aug, 2017
Laquisha 21 Aug, 2017
Independence 22 Aug, 2017
Janet 22 Aug, 2017
Jalia 23 Aug, 2017
Lorena 24 Aug, 2017
Gloriana 25 Aug, 2017
Holland 27 Aug, 2017
Char 29 Aug, 2017
Wilhelmina 30 Aug, 2017
Denisha 01 Sep, 2017
Kathy 05 Sep, 2017
Mircea 06 Sep, 2017
Reignbeau 07 Sep, 2017
Youngy 07 Sep, 2017
Chyna 08 Sep, 2017
Loradae 09 Sep, 2017
Seston 09 Sep, 2017
Turk 10 Sep, 2017
Chubby 11 Sep, 2017
Tess 11 Sep, 2017
Brandie 14 Sep, 2017
Tiger 14 Sep, 2017
Jaylene 15 Sep, 2017
Aggy 15 Sep, 2017
Rosa 16 Sep, 2017
Charl 16 Sep, 2017
Carlynda 19 Sep, 2017
Lanette 21 Sep, 2017
Cayden 22 Sep, 2017
Mattingly 22 Sep, 2017