ماڵپه‌ڕی بازرگانی و بازاڕكردنی كوردستان

کوردستان Business Directory
  • English
  • Kurdish
  • Arabic
 » گۆڤاری شارنامه‌ » دیواری گشتی » برازای پیاوه‌ ناوداره‌كه‌..عه‌زیز نه‌سین
Ads Area Here
LifeStyle
برازای پیاوه‌ ناوداره‌كه‌..عه‌زیز نه‌سین
Oct - 04 - 2016Author - Sharbook
Gallery Image

ئێمە كارمەندێلێكی دێرینین. لەم فەرمانگەیەی كاری تێدا دەكەین، هەموو وەكو برا دەژین، چەندین ساڵە یەكدی دەناسین. ڕۆژێ لە ڕۆژان لە نێوانمان وتە وت و قڕەوبڕەیەك ڕووی نەداوە. هەموو یەكترمان خۆش دەوێ و ڕێز لە یەكدی دەگرین، وەك ئەوەی خزمی نزیكی یەكتر بین. لە كاتێكدا سەرقاڵی بەسەربردنی ژیانێكی پڕ لە ئاسودەیی و برایەتیی ڕاستەقینە بووین، ڕۆژێكیان بەڕێوەبەر بە یاوەری كوڕە وێك هاتە بەشەكەمانەوە... ئەوەی ڕاستی بێت گەنجەكە ڕوخساری لە ئەكتەرەكان دەچوو. قژی خاوبوو بەهۆی بەكارهێنانی ڕۆنی سەر دەبریقایەوە، مرۆڤ كە دەیڕوانییە پەرچەمەكەی هەستی بە كوێری دیدەی دەكرد لەبەر تیژی تریسكەدانەوەی، بەڕێوەبەرەكەمان تا سنوورێك بەڕێز بوو. هەندێكیش خۆشەویست بوو. كە هاتە بەشەكەمانەوە دەستی نابووە سەر
شانی گەنجەكەوە.. راستەپێ لە شوێنی خۆم هەستام.. هاوكارانیشم بەهەمان شێوەی من لە شوێنی خۆیان هەستان.
 بەڕێوەبەرمان پیاوێكی چاكە و لەهەمان كاتیشدا پیاوێكی دڵڕەقە. پێناكەنێ و ڕوومان ناداتێ، عادەتیش نەبوو بێت بۆ ژوورەكەمان. هەڵبەتە لە مەرامی هاتنەكەی بۆ مان لە پشتییەوە شتێكی گرنگ هەیە!... نیگای گەنجەكەم دەكرد. نەم توانی روخساری بەراورد بكەم لەگەڵ كەسێكی تر. گەر بڵێم لە بەرپرسە گەورەكانە، نەخێر لەوان ناچێت، هەرچەندە لەم رۆژگارە كەسانی دەمڕوت دەبنە پشكێنەر، بە م لەوانەش نییە، باشە بەڕێوەبەر لەبەر چی واڕێزی لێدەگرێ و شانی دەتەكێنێ؟! بەڕێوەبەر یەكەمجار وەكەی هێنا بۆ ی من و پێی ناساندم، دواتر بەوانەی
تری ناساند! - تەكین ئاغا. لەپاش ئەوەی پێمانی ناساندن، بەڕێوەبەر وتی! - تەكین ئاغا لە بەشەكەتاندا كاردەكات. لە پاش نەختێك بەڕێوەبەری ئیدارە ئاگادار دەكەم مێز و كورسی بۆ بنێرێ. بێ ئەوەی بیر لە قسەكەم بكەمەوەو بیكوڵێنم لە بەڕێوەبەرم پرسی: - ئەو كارە چییە پێی دەسپێرین؟ ڕوخساری بەڕێوەبەر سوور داگەڕا و وتی! - دوایی ئاگادارت دەكەمەوە. ئاوڕی لە گەنجەكە دایەوە و ئاماژەی بۆ كورسیەكی خاڵی كرد: - فەرموون ئێستا دانیشە بە شێوەیەكی كاتی.. كەلوپەلی نووسینگەكەت دەسبەجێ بۆ دەنێرم.
بەڕێوەبەر لە ژوورەكە وەدەركەوت، هەموو بە تیلەی چاو تەماشای (تەكین) ناوەكەمان دەكرد، لەسەر كورسیەكە دانیشت و پێی خستە سەر پێی و شانی دادایە سەر مێزەكەی من، بە دوكەڵی جگەرەكەی ژوورەكەی قانگ دا. پێم وت: - بە خێربێیت ڕۆڵە. هەموو هاوكارانی ترم بەخێرهاتنیان كرد، تاوێك بێ دەنگی باڵی بەسەر ژوورەكەیا كێشا...گەنجەكە پرسی: - چ جۆرە كارێك دەكەن لێرە؟ - ئێمە...؟ ئێرە بەشی سێیە..؟ ئەو نووسراوانە رێك و پۆلین دەكەین كە بۆمان دێت. نازانم لە جۆر و شێوازی كاركردنمان تێگەیشت، یان نا. بە م ئەو وتی: - كارێكی خراپە. - چەنێ بەدڕەوشتە؟! - خراپە.. خراپ نییە.. ئەمە كارەكەمانە.. ئێمەش ناچارین جێ بەجێی بكەین.. پاش تۆزێك فەڕاشەكە هات و وتی: - جەنابی بەڕێوەبەر داوات دەكات. بە خێرایی و لە پاش ئەوەی جلوبەرگەكەم رێكخست، لە دەرگای بەڕێوەبەرم دا و چوومە ژوورەوە... - ئەو كەسە دەناسی كە لەگەڵمدا بوو؟ - نەخێر گەورەم... - هەی هاوارم.. هەی.. هیزە ئاگاداربن، برازای جەنابی (فیشەكەدین) ە... - ئاوها؟! دەمم بەداچەقاوی مایەوە.... سەر لەبەیانی جەنابی (فیشەكەدین) بە تەلەفۆن پێوەندی پێمەوە كردو وتی: (برازاكەم دەنێرم بۆ تان، كارێكی گونجاوی پێ بسپێرن)و لە پاش دوو دەمژمێر ئەم وە هات وتی: (مامم پێوەندی پێتەوە كرد سەبارەت بە من؟!) وتم: (بەڵی پێوەندی كرد). بە م روخساری گەنجەكە و جموجۆڵیم بەدڵ نەبوو، پرسیارم لێكرد: دەتەوێ چ جۆرە كارێك بكەی؟ وتی: ئەم بابەتە لەگەڵ مامم تاوتوێ بكە هەتیوە بە لەخۆباییەوە دەئاخافت، من نازانم كوڕی كێیە. ونازانم چ جۆرە كارێك گونجاوە بۆی...! لەوانەیە تەمەنی خۆی لە بیست ساڵ بدات... پرسیارم لێكرد: خزمەتی سەربازیت كردووە؟. وتی: (بێگومان خزمەتی سەربازیم كردووە) لە بارەی فێربوون و خوێندنەوە پرسیارم لێكرد، وتی: (دەرچووی زانكۆم) پێم وت: بڕوانامەی زانكۆیییەكەت لەگەڵ خۆت ئامادەبكە، هەروەها بڕوانامەی پابەندبوونی خزمەتی سەربازی و ناسنامەكەتیش بهێنە، تاكو كارێكی شایستەت پێ بسپێرین. لە پاش نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ هەموو ئەو شتانەی هێنا كە داوام لێكردبوو.. بەڕێوەبەر وتی: لە هەر بەشێكی تر دایبمەزرێنم هەندێ گرفتمان بۆ دروست دەبێت، چونكە كارمەندەكانی تر نازانن وەكو ئێوە ئاگاداریبن و بیحلمێنن، هەرچۆنێك بێت فەرمانبەرێكی دێرین و خاوەن ئەزموونێكی دوور و درێژی لەم بوارە.. تكات لێدەكەم بۆ ئەوەی لەقەزارو بە وەدووربین تا ماوەیەك گرنگیی پێبدە و چاودێر و سەپەرشتی بكە. - لە سەر سەرو لە سەرچاو، بە م چ جۆرە كارێكی پێ بسپێرم؟ - بڕوانە خۆت مەسەلەكە چارەسەر بكە. چی دەدەنێ بیدەنێ. چاكتر وایە هیچ كارێكی پێ نەسپێری! دووبارە گەڕامەوە بەشەكەم. چیم دی؟ مێزێكی مەزن، پارچە مینایەكی
جوان و گەورەی لە سەرە و كورسیەك بۆ تەكین ئاغا.. لە ژیانما لە سەر كورسی وا دانەنیشتووم، كە بۆ فەرمانبەرە تازەكە دانراوە تاكو لە سەری دانیشێ...! چ كارێك بەم گەنجە بسپێرم؟! زۆر تێفكرام و بیرم كردەوە، لە پاشان دۆسێیەكم لە گەنجینەكە دەرهێناو دامە دەستیەوە بەو نیازەی ببێتە جۆرێك لە خۆشەویستی و گفتوگۆ لە نێوانمان! - لوتفتان هەیە تەكین ئاغا... گەر هەوڵبدەن لەكاتی دەس بەتاڵیتان ناوەڕۆكی ئەم دۆسێیە دەربهێنن.. وتی: - چی لە ناوی دەربهێنم؟ - ناوەڕۆك. - دەڵێی ڕۆك!ئەم ڕۆكە چییە؟ سەری لێشێواندم، نیگایەكیم كرد. هەوڵم دا تێیبگەیەنم مانای ناوەڕۆك چییە، بە م ئەویش ملی خوراند وتی: - چی لەم دۆسێیە دەكرێت؟ لە دڵی خۆمدا گوتم: گەر برازای جەنابی فیشەكەدین نەدەبووی و مم دەدایتەوە بە م... دوعا بۆ مامت بكە. وتم: - ئێمە پێویستیمان پێیەتی. دۆسێكەی هەڵگرت و لەسەر مێزەكەی داناو بە پەنجەكانی دەستی لۆی پەڕەكانی دەگرت و هەڵیانی دەدایەوە. لە پاش كەمێك وتی: - من دەڕۆم. هیچم پێی نەوت.. لە ژوورەكە چووە دەرەوە. بۆ ڕۆژی دوایی، كاتژمێر یانزە و نیو گەیشتە فەرمانگە، تاوێك دانیشت و لە پاشان بەیەكجاری تێی تەقاند و ئەو ڕۆژە نووسینگەكەی بەجێ هێشت.. لە پاش دوو ڕۆژی تر لە ناو ژوورەكە دەهات و دەچوو، دوایی بە فیكەلێدان چووە دەرێ..لەپاش نەختێك پرسیارم لە هاوكارم (سەفیە خان)كرد: - تەكین ئاغا دەرچووی كوێیە؟ - كۆلێژی یاسا. ئافرەتەكە لە شوێنی خۆی هەستاو كەمێك بیری كردەوە و وتی: - شتێكتان پێ بڵێم؟ ئەم هەتیوە تەنانەت دەرچووی ئامادەییش نییە..! لە ڕاستیدا هەمان هەستم هەبوو، نەیدەزانی بە چاكی بنووسێت.. سەفیە خان وتی: - من وای بۆ دەچم ئەم هەتیوە خزمی فیشەكەدینیش نەبێت، بەڕێوەبەرمانی هەڵخەڵەتاند! ئەم عەیامە لەم جۆرە فرت و فێ نە زۆر ڕوودەدات، ئێوە ڕۆژنامەكان ناخوێننەوە؟ چووم بۆ ی بەڕێوەبەر، قسە و باسەكانی نێوانمان بۆی گێڕایەوە وتی: - ئامان دەخیل. بێدەنگ بە منیش هەستم بەو شتە كردووە، لە ژیانما پیاوێكی ئاوها گەمژە و نەزانم نەبینیوە، كەواتە ئێمەی فریودا، گوایە برازای (فیشەكەدین)ە، ئای سەرم زۆر دێشێ.. چۆن بەمە بزانین؟ پێم وت: - بڕوانامەكەیم بدەرێ تاكو خۆم بەدواداچوونی بۆ بكەم و لێی دڵنیابم. (بەكالۆریس)ە كەیم لێ وەرگرت و دەس بەجێ چووم بۆ كۆلێژی یاسا. دەركەوت بڕوانامەكەی ساختەیە. بەڕێوەبەر وتی: - توبی خودا باچەند ڕۆژێك چاوەڕێ بكەین.. گەر بەڕاستی برازای فیشەكەدین بێ ئەوە لە كێشمەكێشمەكانی ڕزگارمان نابێت.
لە پاش ماوەیەك، شتی سەیرو نامۆ ڕوویدەدا لە بەشەكەمان. لە كاتێكدا دەرزیلەیەك ون نەدەبوو لە ژوورەكەمان، كەچی ئێستا پارە و قەلەمەكانمان ون دەبن و دەدزرێن، ئەو ڕۆژەی تەكین ئاغا بێت بۆ فەرمانگەكە شتێك دیار نامێنێت. ڕۆژێكیان پاڵتۆكەی كاك (مشتاق) لە جبەخانەكە دیارنەما، پاسەوانەكەمان دەسگیركرد و خستمانە بەرلوولەی تۆپەكە،
وتی: - من دزەكە دەناسم بە م ناتوانم بیهێنم لە بەر ئەوەی تووشی چەرمەسەری دەبم. بەڵێنمان پێیدا و دڵنیامان كرد ی كەس نەیدركێنین. ئینجا پاسەوانەكە كەوتە قسەكردن: - تەكین ئاغا هەموو شتەكانتان دەدزێ.. چەند جارێ خۆم لێ مات كردووە. هەرئەو بوو دزی دەكرد، ك وە ئاسنەكان دوابەدوای یەك ون دەبوون، تاكو ڕۆژێكیان ئامێری تایپەكەش تیاچوو. ئینجا چووم بۆ ی بەڕێوەبەر و حیكایەتەكم بۆ گێڕایەوە و وتی: لێم مەپرسە، جارنەجارێ دێت بۆ ژوورەكەم.. هەرجارێكیش بێتە ژوورەكەمەوە هەندێ شتومەك لە نووسینگەكەم بزردەبن، بەر لە چەند ڕۆژێك چەرخەكەم دیار نەما.. گەڕامەوە ژوورەكەم و لە دڵی خۆمدا وتم: گەر بزانین برازای جەنابی فیشەكەدین نییە، فاتیحامان لەسەر دەخوێند... ڕۆژێكیان كاك (مشتاق) وتی: - تۆ بڵێیت ئەم كوڕە خزمەتی سەربازی كردبێت؟ - دەڵێ تەواوم كردووە و گوایە مو زمی یەكەمیش بووە.

- درۆ دەكات هیچ لەبارەی سەربازییەوە نازانێت. بەپەلە خۆم گەیاندە بەڕێوەبەر لەو باس و خواسەی نێوانمانم ئاگادار كردەوە. - منیش لەم یەنەوە بە گومانم لێی، چۆن لە ڕاستیی ئەو مەسەلەیە بگەین؟ - بچین بۆ بەشی خزمەتی سەربازی (تەجنید) و لە ڕاستی مەسەلەكە بكۆڵینەوە. دەركەوت خزمەتی سەربازیەكەیشی ساختەو قەڵبە، بە بەڕێوەبەرم وت: - دەبا ئەم كەسە ڕادەستی پۆلیس بكەین. - دەیدەینە پۆلیس.. رادەستی پۆلیسی دەكەین،... بە م گەر دەركەوت بەڕاستی برازای جەنابی فیشەكەدینە، ئەوە لێی دەگەڕێین، وەك ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت. ناوە ناوە تەكین ئاغا دەكەوتە گیان دۆسێیەكان و سەروبنیانی دەكرد، پێشتر كەم كەم دەهات بۆ فەرمانگەكە، كەچی ئێستا زوو زوو دێت، بەردەوام چاودێریمان دەكرد وهەندێ جاریش هۆشداریمان دەكرد پێیمان دەگوت: - دەسیان لێ مەدە، لێرە و لەوێ.. ئاگات لە خۆت بێت.. لەم ماوەیەدا بە تەواوی ناوی زڕا وبۆنی بو بووەوە، بەرتیلی لە هاوو تییان وەردەگرت، لە بەرامبەر بەخێرایی ڕاپەڕاندنی كارەكانیان... كاك(عیرفان) یەكێكە لە كارمەندەكان، وتی: - ئەم كەسە برازای فیشەكەدین نییە. - نابێت.. نابێت.. وەلێ گەر بەڕاستی دەركەوت برازایەتی؟ - ئەمە ڕاست نییە، چونكە ناوی ئەم كەسە تەكین نییە؟ - ناوی چییە؟

- دۆغان. - بەڕاستیتە؟ - وەڵ بەڕاستیمە، چونكە لە سینەما لەگەڵ هاوڕێیەكیا بوو بینیم هەر بانگی دەكرد دۆغان، تەنها جارێكیش بانگی نەكرد تەكین. بە خێرایی خۆم گەیاندە بەڕێوەبەر، ئەوەی گوێم لێبوو بۆیم گێڕایەوە، وتی: - من دەمێكە هەستم بەوە كردووە، شوناس و ناسنامەكەیشی ساختە دەرچوو... - كاتی ئەوە نەماوە دەستەوەستان دانیشین و هیچ كارێك نەكەین، پێویستە خێرا بیدەینە دەست پۆلیسەوە. - باشە ڕاست دەكەی.. بە م گەر بەڕاستی برازای فیشەكەدین بوو؟ هەموو ئەو كارانە بەكردەوەكانی تەكین پێوانە ناكرێت.. دەسی دەسی بەچوار كچی فەرمانگەكەمان كردووە گوایە دەیانخوازێت. زۆر پەست بووم لە كچەكان: - تۆ بڵێی ئامادەباشیان هەبووبێت بۆ ئەم فریو خواردنەیان؟ دەبێ چاوەڕوانی ئەم پیاوە بووبێتن تا پێی بڵێن: وەرە هەڵمان خەڵەتێنە؟ كچەكان بەنیازبوون سكا ی لەسەر تۆماربكەن، لێی دەترسان لە بەر ئەوەی برازای جەنابی فیشەكەدین بوو. دەركەوت دەستی بێوەژنێكی بڕیوە لە بەشی بۆندەكان كاردەكات، دوانزە هەزار لیرەی لێ سەندبوو. بەڵێنی هاوسەرگیریشی پێدابوو، كارەكەرەكەش بەكوڵ دەگریا، چونكە لیرەی لەویش سەندبوو و بەڵێنی خواستنی پێدابوو. هێشتا شەش مانگ بەسەر دامەزراندنی تێنەپەڕی بوو، فەرمانگەكەی سەروبن كردبوو، كارمەند نەمابوو دەسی نەبڕیبێت و دزی لێ نەكردبێت

و فریوی نەدابێت...لە كۆتاییدا تێكڕای كارمەندانی فەرمانگەكە كۆبوونەوەیەكیان سازكرد بۆ گفتوگۆ لەسەر مەسەلەكە. هەركەسە و گازندە و سكا ی خۆی پێشكەش كرد، دەركەوت دووسەد لیرەشی لە دەرگاوانەكە وەرگرتبوو و بەڵێنی پێدابوو بە شێوەیەكی هەمیشەیی دایبمەزرێنێت و لە دوو مانگ پتر لە ماڵی یاریدەدەری بەڕێوەبەر دەژیا، ڕایەخ و ڕادیۆكەیانی فرۆشتبوو بۆ خۆی. كارمەندەكان بەنیاز بوون شكایەت لەو هەتیوە بكەن، بە م گەر دەركەوت برازای جەنابی
فیشەكەدینە! چیمان بەسەر دێت؟؟ یەكێك لە كارمەندەكان وتی: - كەسێكی وەكو ئەم چوختونە هیچ پێوەندییەكی بەوەوە نییە و بەهیچ شێوەیەك لە شێوەكان نابێتە برازای پیاوێكی ناسراوو بەناوبانگ لە ی هەمووان. - كورە. ڕوحەكەم ئێمە دەزانین هیچ پێوەندی بەوەوە نییە، بە م گەر بەڕاستی برازای بوو، ئەگەرچی ئەگەرێكی وازە، مانای ئەوەیە هەموومان تیاچووین. - با كەسێ لە خۆمان دیاری بكەین و بە نوێنەرایەتی بینێرین بۆ ی جەنابی فیشەكەدین، لە ڕاستی مەسەلەكە بكۆڵینەوە، ئەمەش دوابڕیارمانە. با جارێ ئەو بڕیارە وە وە نێین.. هەواڵمان پێگەیشت جەنابی فیشەكەدین بەنیازە سەردانی فەرمانگەكەمان بكات.ئێ. ئەمەیان چاكە.. (تەماشای پێناسەی گەنجەكە دەكات) و هەر كە جەنابی فیشەكەدین چاوی پێبكەوێ، مەسەلەكە ئاشكرا دەبێت.. هەموو لە ئامادەباشیدا بووین و حیسابی خۆمان كرد بوو، تاكو بۆ ئەوەی دەس بەجێ ڕادەستی پۆلیسی بكەین...
كاك مشتاق گوتی: - نا.. "تاكو تێ تڕێن و ماركوژی نەكەین" نایدەمە دەستی پۆلیس وهەتا تف نەكەمە سەر.... جەنابی یاریدەدەری بەڕێوەبەر وتی: - هاوارە. كەس نازانێ من بە چ سزایەكی دەگەیەنم و چی بەسەر دێنم. یەكێ لەو كچانەی فریویانی دابوو، تاكە پێ وێكی بن بەرز و نووك تیژی خستبووە نێو جانتاكەیەوە و ئامادەی كردبوو تا بیكێشێ بەسەریا. هەریەكێك لە ئێمە شتێكی ئامادە كردبوو بۆ ئەو مەبەستە. بە هاوكارانم وت: - هەی هاوار.. توبی خودا با هەموو شتێكی لێ بكەین، مارهەنجنی بكەین، بەنیاز بووم و ئامادەشم كردبوو، بوتڵێ شووشە بخەمە ملی. هەواڵی هاتنەكەی جەنابی (فیشەكەدینمان) بۆ فەرمانگە لێی شاردەوە، چونكە گوێی لەم هەواڵە بوایە ڕەنگە ئەو ڕۆژە نەهاتایە بۆ دەوام.. هەوڵمان داو مەحاڵیشمان بەكارهێنا تاكو ئەو كاتە لە فەرمانگە ئامادە بێت، كە جەنابی فیشەكەدین تەشریف دێنێ.. جەنابی فیشەكەدین هات بۆ فەرمانگە و (تەكین)یش لە ژوورەكە بوو. بەڕێوەبەر هەوڵی دەدا هەرچۆنێك بێت و بە هەر ڕێگایەك بێ جەنابی فیشەكەدین بهێنێتە ژوورەكەمانەوە، هەموو فەرمانبەرەكان زۆر پەست بوون، بەزۆر دانیان بەخۆیاندا گرتبوو چاوەڕوانی بەیەك گەیشتنەكەیان دەكرد، هەركەسە و شتی خۆی ئامادە كردبوو، چایچییەكە كتریەك ئاوی نابووە سەر ئاگر تاكو بە كو وی بیكا بەسەریا، مەسەلەكە گەیشتبووە بەشی ئاسایشی تاوانەكان، سێ پۆلیسی مەدەنی ئامادە بوون و لە چاوەڕوانی ئەنجامەكەدا بوون، بۆ ئەوەی قۆڵبەستی كەن و لەگەڵ خۆیاندا بیبەن.
جەنابی فیشەكەدین هاتە ژوورەكەمان و بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەكەی لەدوایەوە بوون. كرێكارەكانیش هەموو لە پشتی دەرگای فەرمانگەوە بەدار گسكەوە وەستابوون. لەگەوێن خۆی هەڵسا و بەرەوپیری ڕۆیشت و كەوتە لێسانەوەی دەستی و چەند جارێك ماچی كرد، جەنابی فیشەكەدین سەری لێشێواو بەسەرسووڕمانەوە وتی: - خودا بەرخودارت كات رۆڵە. تەكین: - ئامۆژنم چۆنە؟ - سوپاس بۆ یەزدان... باشە - ئامۆژنم چەند جارێك داوای لێكردم بێمە خزمەتت، بە م لەبەر نەبوونی كات نەمتوانی بێمە دیدەنیتان، من شەرمەزارم لە ڕاست ئامۆژنم و لەو كاتەی تۆ منت لێرە دامەزراندووە كاتم بەدەستەوە نەماوە..! جەنابی فیشەكەدین جارێك ئاوڕی لە بەڕێوەبەر دەدایەوە و جارێكیش نیگایەكی تەكینی دەكرد، لە بەڕێوەبەری پرسی: - ئێوە كەیفخۆش و ڕازین لە تەكین؟ - ئێمە دڵخۆش و شادومانین پێی گەورەم. - كێ سەرۆكیەتی؟ بەڕێوەبەر ئاماژەی بۆ من كرد.. فیشەكەدین پرسیاری لێكردم: - تەكین چۆنە؟ باش كاردەكات؟ - باش كار دەكات قوربان - ئۆه.. ئۆه...

لە ژوورەكە چووە دەرەوە. تەكین دووبارە دەستی جەنابی فیشەكەدینی ماچ كردەوە.. ئێمەش هەر لە جێی خۆمان چۆن وەستابووین جووڵەمان نەكرد و هەروا ماینەوە.. لە پاش دوو مانگ تەكین مووچەكەی زیاد كرا، چەند ڕۆژێكی پێش ئەوەی تەرفیعەكەی بۆ بێت پێمی وت: - سێ سەد لیرەم بدەرێ تا بیدەمە ئەو پزیشكەی راپۆرتێكی پشوودانی یەك هەفتەییت بۆ دەكات... ئایا بیدەمێ یان.. نا؟! وا بیری لێدەكەمەوە..

لە فەیسبوكەوە
Darvin 14 May, 2017
Hou,eqliaro hacer una casa de campo en adobes pero ecológica, esto es con baños secos y reciclado de aguas, de 3 recamaras 2 baños, una cocina de 2.50 cuadrada aprox , con un cuarto como bodega y lavado y su sala comedor amplio. Pero hasta ahorita veo que a los arquitectos se les olvidan este tipo de casas.
Lily 15 May, 2017
Your answer shows real ineteliglnce.
Travon 16 May, 2017
Tambrey 16 May, 2017
Lavinia 16 May, 2017
Constance 16 May, 2017
Keydrick 16 May, 2017
Peerless 16 May, 2017
Stormy 16 May, 2017
Dillian 16 May, 2017
Dortha 16 May, 2017
Jerry 16 May, 2017
Kamryn 17 May, 2017
Keylon 19 May, 2017
Jaylan 19 May, 2017
Davion 20 May, 2017
Tawny 21 May, 2017
Hetty 21 May, 2017
Geraldine 22 May, 2017
Tawny 22 May, 2017
Marv 24 May, 2017
Graceland 24 May, 2017
Cathleen 24 May, 2017
Ladainian 24 May, 2017
Philinda 25 May, 2017
Lakesha 26 May, 2017
Jennah 26 May, 2017
Marlee 27 May, 2017
Dell 27 May, 2017
Suzyn 27 May, 2017
Jenn 28 May, 2017
Retta 28 May, 2017
Tiger 28 May, 2017
Zaylin 28 May, 2017
Jakayla 28 May, 2017
Bubba 29 May, 2017
Tisha 29 May, 2017
Jace 30 May, 2017
Beatrice 31 May, 2017
Chamomile 03 Jun, 2017
Karsen 06 Jun, 2017
Geraldine 06 Jun, 2017
Celina 06 Jun, 2017
BertieorBirdie 13 Jun, 2017
Namari 14 Jun, 2017
Johnelle 14 Jun, 2017
Missy 16 Jun, 2017
Keischa 16 Jun, 2017
Githa 20 Jun, 2017
Lyzbeth 20 Jun, 2017
Lark 20 Jun, 2017
Johannah 20 Jun, 2017
Gildas 21 Jun, 2017
Cheyenne 21 Jun, 2017
Josie 26 Jun, 2017
Tessa 27 Jun, 2017
Kaylin 28 Jun, 2017
Dollie 06 Jul, 2017
Bobbo 06 Jul, 2017
Cherry 10 Jul, 2017
Early 11 Jul, 2017
Lillah 11 Jul, 2017
Leaidan 11 Jul, 2017
lowest premium auto insurance quote same information
Kaylan 12 Jul, 2017
Fanni 13 Jul, 2017
Aslan 14 Jul, 2017
Jennabel 14 Jul, 2017
Jayhawk 15 Jul, 2017
Makailee 21 Jul, 2017
Jobeth 21 Jul, 2017
Alla 22 Jul, 2017
Jetsyn 24 Jul, 2017
Leaidan 24 Jul, 2017
Cayle 25 Jul, 2017
Eternity 25 Jul, 2017
Chaas 26 Jul, 2017
Sundance 27 Jul, 2017
Robbie 27 Jul, 2017
Jeannie 27 Jul, 2017
Butterfly 28 Jul, 2017
Tracy 29 Jul, 2017
Makaila 03 Aug, 2017
Candy 05 Aug, 2017
Betti 05 Aug, 2017
Ducky 08 Aug, 2017
Sagi 10 Aug, 2017
Henrietta 10 Aug, 2017
Servena 12 Aug, 2017
Charleigh 12 Aug, 2017
Makalah 14 Aug, 2017
Almena 17 Aug, 2017
Latisha 19 Aug, 2017
Fats 19 Aug, 2017
Demarlo 21 Aug, 2017
Tracen 22 Aug, 2017
Amory 22 Aug, 2017
Johnie 24 Aug, 2017
Hessy 25 Aug, 2017
Carlye 25 Aug, 2017
Chamomile 26 Aug, 2017
Micheal 26 Aug, 2017
Reegan 30 Aug, 2017
Lorene 31 Aug, 2017
Jaylen 31 Aug, 2017
Will 01 Sep, 2017
Jennabel 05 Sep, 2017
Lynsey 05 Sep, 2017
Christina 06 Sep, 2017
Melia 07 Sep, 2017
Butterfly 08 Sep, 2017
Chassidy 10 Sep, 2017
Lucinda 12 Sep, 2017
Melvina 13 Sep, 2017
Mildred 13 Sep, 2017
Forever 15 Sep, 2017
Agatha 15 Sep, 2017
Reignbeau 16 Sep, 2017
Brandice 16 Sep, 2017
Jazlyn 1