ماڵپه‌ڕی بازرگانی و بازاڕكردنی كوردستان

کوردستان Business Directory
  • English
  • Kurdish
  • Arabic
پرسیاره‌ دووباره‌كان
1- چۆن پرۆفایل بۆ پیشه‌كه‌م دروستبكه‌م و ڕێكلامی بازرگانی و هه‌لی كار دابنێم و بازاڕێكی تایبه‌ت به‌ خۆم دروست بكه‌م بۆ كاڵا و خزمه‌تگوزاریه‌كانم؟

ئه‌گه‌ر خاوه‌نی پیشه‌یه‌كیت (بزنزێك) بۆ نمونه‌ خاوه‌نی كۆمپانیایه‌ك ، پیشانگایه‌ك ، نوسینگه‌یه‌ ، ئوتێلێك ، یان خاوه‌نی هه‌ر جۆره‌ بزنزێكیت ئه‌وا به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه‌ پرۆفایل بۆ پیشه‌كه‌ت دروستبكه‌ و به‌ ئاسانی ڕێكلامه‌كانت له‌ په‌یجی ئه‌دمینی خۆته‌وه‌ بڵاوبكه‌ره‌وه‌ بۆ ده‌یان هه‌زار به‌كارهێنه‌ری شاربووك:

١- كلیك بكه‌ له‌ دوگمه‌ی به‌شداربوون له‌ په‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی ماڵپه‌ڕی شاربووك.

٢- ویندۆیه‌كت بۆ ده‌كرێته‌وه‌ تێیدا به‌ دوو شێواز ده‌توانیت ئه‌كاونتی خۆت دروست بكه‌یت ، یه‌كه‌م ده‌توانیت ئیمه‌یڵ و پاسۆردێكی دروست داخڵ بكه‌یت و ئه‌كاونت دروست بكه‌یت ، یان ده‌توانیت ته‌نها به‌ دوو كلیك له‌ ڕێگه‌ی یه‌كێك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ ئه‌كاونت دروست بكه‌یت. بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر له‌ڕێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه‌ ئه‌كاونت دروست بكه‌یت ته‌نها كلیك بكه‌ له‌ ئایكۆنی فه‌یسبووك . دوای ئه‌وه‌ هه‌موو كاتێك له‌ ڕێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه‌ بچۆ ئه‌كاونته‌كه‌ته‌وه‌ ته‌نها به‌ یه‌ك كلیك.

٣- كه‌ ئه‌كانتت دروستكرد ، سێ شێوازی به‌شداربوونت دێته‌ به‌رده‌ست ، شێوازی ئاڵتونی هه‌ڵبژێره‌.

٤- دواتر په‌یجی ئه‌دمینی خۆتت بۆ ده‌كرێته‌وه‌ و له‌م په‌یجه‌وه‌ كۆنترۆڵی ته‌واوی پرۆفایله‌كه‌ت ئه‌كه‌یت ، كلیك بكه‌ له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ بۆ زانینی چۆنێتی پڕكردنه‌وه‌ی پرۆفایله‌كه‌ت و دانانی ڕێكلام و هه‌لی كار و وێنه‌ و هه‌موو زانیاریه‌كی تایبه‌ت به‌ پیشه‌كه‌ت هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو:

http://www.sharbook.com/uploads/Adminpage-Gold.png

2- چۆن سیڤی خۆم دروست بكه‌م له‌ ماڵپه‌ڕی شاربووكدا؟

١- كلیك بكه‌ له‌ دوگمه‌ی به‌شداربوون له‌ په‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی شاربووكدا.

٢- له‌ ڕێگه‌ی داخڵ كردنی ئیمه‌یڵ و پاسسۆردێكه‌وه‌ ئه‌كاونت دروست بكه‌ یان له‌ ڕێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌. دروستكردنی ئه‌كاونت له‌ ڕێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه‌ زۆر ئاسانه‌و ته‌نها دوو كلیكی ده‌وێت. ده‌توانیت هه‌موو كاتێ له‌ ڕێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه‌ داخڵ بیت ته‌نها به‌ یه‌ك كلیك.

٣- دوای دروستكردنی ئه‌كاونت ، یه‌كێك له‌ شێوازه‌كانی به‌شداربوون هه‌ڵبژێره‌ به‌ پێی پێویستی خۆت

 
چاوه‌ڕێبكه‌ تا په‌ڕه‌ی ئه‌دمینی خۆتت بۆ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ پێی ده‌وترێ داشبۆرد و له‌وێدا زانیاریه‌ پێویسته‌كان بنوسه‌.
 

كلیك له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ بۆ زانینی چۆنێتی دروستكردنی سیڤی له‌ شاربووكدا هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو:

http://www.sharbook.com/uploads/HowToCreateYourCV.png

یه‌ك جار سیڤییه‌كه‌ت دروستبكه‌ له‌ شاربووكدا دواتر ته‌نها به‌ یه‌ك كلیك ده‌توانیت بینێریت بۆ هه‌ر هه‌لی كارێكی نوێ ، دروستكردنی سیڤی له‌ شاربووكدا زۆر ئاسانه‌ به‌ڵام زۆر پڕۆفیشناڵ و كاریگه‌ره‌و چانسی په‌یداكردنی كارت زۆر زیاد ده‌كات. 

3- چۆن ئه‌كاونتی فرۆشیاری تاكه‌كه‌س دروستبكه‌م له‌ ماڵپه‌ڕی شاربووكدا؟

ئه‌گه‌ر خاوه‌نی پیشه‌یه‌كی وه‌كو پیشانگایه‌ك، كۆمپانیایه‌ك ، ماركێتێك......هتد نیت و ته‌نها تاكه‌كه‌سیت و كاڵایه‌كی ده‌ستی دووت هه‌یه‌ و ده‌ته‌وێت له‌ بازاڕی شاربووك دایبنێیت بۆ فرۆشتن ئه‌وا زۆر ئاسانه‌ و ئه‌م هه‌نگاوانه‌ جێ به‌جێ بكه‌:

١- كلیك بكه‌ له‌ دوگمه‌ی به‌شداربوون له‌ په‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی ماڵپه‌ڕی شاربووكدا

٢- ویندۆیه‌كت بۆ ده‌كرێته‌وه‌ تێیدا به‌ دوو شێواز ده‌توانیت ئه‌كاونتی خۆت دروست بكه‌یت ، یه‌كه‌م ده‌توانیت ئیمه‌یڵ و پاسۆردێكی دروست داخڵ بكه‌یت و ئه‌كاونت دروست بكه‌یت ، یان ده‌توانیت ته‌نها به‌ دوو كلیك له‌ ڕێگه‌ی یه‌كێك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ ئه‌كاونت دروست بكه‌یت. بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر له‌ڕێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه‌ ئه‌كاونت دروست بكه‌یت ته‌نها كلیك بكه‌ له‌ ئایكۆنی فه‌یسبووك . دوای ئه‌وه‌ هه‌موو كاتێك له‌ ڕێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه‌ بچۆ ئه‌كاونته‌كه‌ته‌وه‌ ته‌نها به‌ یه‌ك كلیك.

٣- كه‌ ئه‌كاونتت دروستكرد  ، سێ شێوازی به‌شداربوونت دێته‌ به‌رده‌ست، شێوازی بڕۆنز هه‌ڵبژێره‌

دواتر په‌ڕه‌ی ئه‌دمینی تایبه‌ت به‌ خۆتت بۆ ده‌كرێته‌وه‌ و تێیدا ده‌توانیت كاڵاكانت له‌ بازاڕ دابنێیت . هه‌روه‌ها ده‌توانی ده‌ستكاری كاڵاكانت بكه‌یت هه‌ركاتێ بته‌وێ ، بۆ نمونه‌ نرخ و زانیاری بگۆڕیت ، یان كاڵاكه‌ت بسڕیته‌وه‌ كه‌ فرۆشرا وه‌هه‌روه‌ها هه‌رجۆره‌ گۆڕانكاریه‌كی تریش

4- چه‌ند جۆر شێوازی به‌شداربوون هه‌ن له‌ شاربووكدا؟

له‌ ماڵپه‌ڕی شاربووكدا سێ جۆر شێوازی به‌شداربوون هه‌ن كه‌ ئه‌مانه‌ن:

 ١- شێوازی ئاڵتونی : بۆ خاوه‌ن پیشه‌كانه‌ (بزنز) بۆ نمونه‌ كۆمپانیاكان و نوسینگه‌كان و ماركێته‌كان و پیشانگاكان و ئوتێله‌كان و پزیشكان و نوسینگه‌ ئه‌ندازیاریه‌كان و پارێزه‌ران و سه‌رجه‌م پیشه‌ و دامه‌زراوه‌كانی تر ، بۆ به‌شداربوون به‌م شێوه‌یه‌ سه‌یری خاڵی یه‌كه‌م بكه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌. 

٢- شێوازی زیوی: ئه‌م شێوازی به‌شداربوونه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ بێكارن و به‌ دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن . ده‌توانن لێره‌وه‌ و به‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م شێوازه‌ سیڤی بۆ خۆیان دروست بكه‌ن و داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ هه‌لی كاره‌كانی ناو شاربووك ته‌نها به‌ یه‌ك كلیك. بۆ به‌شداربوون به‌م شێوازه‌ سه‌یری خاڵی دووه‌م بكه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌.

٣- شێوازی بڕۆنز : ئه‌م شێوازه‌ بۆ فرۆشیاری تاكه‌كه‌سه‌ ، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بزنزیان نیه‌ به‌ڵام كاڵایه‌ك یان چه‌ند كاڵایه‌كی ده‌ستی دوویان هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێت له‌ بازاڕی شاربووك دایبنێن بۆ فرۆشتن ، به‌شداربوون به‌م شێوازه‌ زۆر ئاسانه‌ ، سه‌یری خاڵی سێ بكه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌.

شاربووك

گەورەترین ماڵپەڕی کار و بازرگانی و بازاڕکردنی کوردستان

ماڵێك بۆ باشترینەکان