ماڵپه‌ڕی بازرگانی و بازاڕكردنی كوردستان

کوردستان Business Directory
  • English
  • Kurdish
  • Arabic
 » شوێنەکان
شوێنەکان
بینین بە
ڕیزکردن بە
ڕیزكردن
Gallery Image
ئاویسەر
شوێنە سروشتیەکان >> , سلێمانی
ئاوێسەر سەیرانگایەكە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی شارەدێی تەوێڵە بە دووریی 3 كیلۆمەتر لە سەر سنووری نێوان عێراق و ئێران، هەورامان ناوچەیەكی سەوز و خاوەن سروشتێكی جوانە. لەسەر رێگای سەرەكی نێوان شارۆچكەی بیارە و تەوێڵەیە، بە ئاوێكی سارد و باخ و باخاتی گوێز بە ناوبانگە.
Gallery Image
سیتەك
شوێنە سروشتیەکان >> , سلێمانی
ناوچەیەكی گەشتیاری دڵڕفێنە، دەكەوێتە پشتی شاخی ئەزمه‌رەوە بە دوری 20كم لە باكووری شاری سلێمانی، ناوچەیەكی سەرنجڕاكێشە كە هاوڵاتییانی زۆر لەوەرزی بەهار و هاوین ڕووی تێدەكەن.
Gallery Image
مێرگه‌پان
شوێنە سروشتیەکان >> , سلێمانی
له‌ پشتى چياى پيره‌مه‌گرونه‌وه‌ به‌ دوورى (31)كم له‌ خورئاواى شارى سلێمانييه‌وه‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌ .له‌ هاويندا به‌ فركێشه‌كان له‌ پيره‌مه‌گرون به‌فرى سروشتى بۆ گونده‌كانى ناوچه‌كه‌ ده‌هێن ، له‌به‌ر جوانى وفێنكى ناوچه‌كه‌ جه‌ندين شوێنى پشوودان و ده‌رياچه‌يه‌ك ومۆتێل
Gallery Image
چياى سەرسیر
شوێنە سروشتیەکان >> , سلێمانی
بە دووری (38)كم دەكەوێتە باكووری سلێمانی، چەند كانییەك لە ناوچەكە هەیە و ناوچەكە بە دارودره‌خت داپۆشراوە، چەندان شوێنی پشودان و كات بەسەر بردنی لێدروست كراوە.
Gallery Image
بەنداوی باوەشاسوار
شوێنە سروشتیەکان >> , سلێمانی
.بە دووری ( 3,250 كم ) دەكەوێتە باكووری شاری كفری، بە هۆی بوونی بەنداوێكی جوان گەشتیار سەردانی دەكەن
Gallery Image
هاوينه‌هه‌وارى سه‌رسير
شوێنە سروشتیەکان >> , سلێمانی
بە دووری (38)كم دەكەوێتە باكووری سلێمانی، چەند كانییەك لە ناوچەكە هەیە و ناوچەكە بە دارودرخت داپۆشراوە، چەندان شوێنی پشودان و كات بەسەر بردنی لێدروست كراوە.
Gallery Image
بناری چیای گۆیژە و ئەزمەر
شوێنە سروشتیەکان >> , سلێمانی
دوو بەرزایی رەنگین و هەوا سازگارن و بەسەر شاری سلێمانیدا دەڕوانن، تەنها 5كم لێوەی دوورن. لە زستاناندا هاووڵاتییان بۆ دیداری بەفر سەردانیان دەكەن، هاوینانیش لەبەر فێنكی و دیمەنی دڵڕفێن رووی تێ دەكەن.
Gallery Image
باخى گشتى
پارکەکان >> , سلێمانی
باخی گشتی دەكەوێتە سەرەتای شەقامی سالم، بەرامبەر هۆتێل سلێمانی پاڵاس لە ساڵی 1937 دروستكراوە، دێرینترین و دڵڕفێنترین باخچەیە لە شاری سلێمانی و پڕ سەوزاییە، بە پەیكەری( چوار ئەفسەرە قارەمانەكە ) ڕازێنراوەتەوە، لە دەروازەكەیەوە پەیكەری كۆمەڵێك لە شاعیر و هونەرمەندان دانراوە، لەگەڵ ئەوەی هاوڵاتیانی زۆر رووی تێ دەكەن، شوێنی تایبەتیش بۆ یاریی منداڵان دروست كراوە.
Gallery Image
هاوينه‌ هه‌وارى گرده‌ ئه‌ستێره‌
شوێنە سروشتیەکان >> , سلێمانی
ناوچەیەكی سەرنجڕاكێشی گەشتیاریە بە تایبەت لەوەرزی بەهاردا, دووری 8كم لە ناحیەی ژاراوەوە دوورە,120كم لە شاری سلێمانیەوە دوورە, ناوچەكە شوێنێكی گەشتیاری خۆشە و ئا و سەوزایەكی زۆری تێدایە, كە خەڵكی ناوچەكە بۆ مەبەستی كشتوكاڵ و ماڵداری سودی لێدەبینن .
Gallery Image
مۆزه‌خانه‌ى كه‌لتورى كوردى
شوێنە گەشتیاریەکان >> , سلێمانی
ئه‌م مۆزه‌خانه‌يه‌ له‌لايه‌ن پارێزگاى سلێمانيه‌وه‌ دروستكراوه‌ ،له‌م مۆزه‌خانه‌يه‌دا به‌ هه‌زاره‌ها پارچه‌ى جۆراوجۆرى كه‌له‌پورى فۆلكلۆرى كوردى له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ سه‌رده‌مانێك به‌كارهاتوونه‌و هه‌ندێك له‌وانه‌ ئێستاش به‌كاردێت تا ئه‌مڕۆكه‌
< 123456789 ..

شاربووك

گەورەترین ماڵپەڕی کار و بازرگانی و بازاڕکردنی کوردستان

ماڵێك بۆ باشترینەکان